|
هاوڵاتی
بۆ ئه‌م ژماره‌یه ئه‌ڤین عه‌زیز(رێكپۆش) نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووس‌و خوێندكاری ماسته‌ر له‌بواری ره‌فتارناسی له‌سه‌ر چه‌مكی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌ت ده‌وه‌ستێت‌و ئه‌وه رونده‌كاته‌وه كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌و راده‌یه لاواز نه‌بووه، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی گلوبالیزه‌یشن، له‌په‌یوه‌ست به‌مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردیش له‌گه‌ڵ پرسی ده‌وڵه‌تداریدا ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری ره‌فتارناسی رای وایه سیسته‌می سیاسی ئێمه له ئاستی حكومرانیدا زیاترله دیوه‌خان ده‌چێ‌و كۆمه‌ڵێ پیره‌مێردی سه‌ر به گروپی سه‌وزو زه‌رد له‌م دیوه‌خانه‌دا دانیشتوون و كاسبی خۆیان ده‌كه‌ن، بۆیه قسه كردن له سه‌ر چۆنیه‌تی به دامه‌زراوه بوون ئه‌سته‌مه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه كه‌پرسی دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌هۆی ئیفلیجی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورده بۆیه ئه‌مانه مافی رێبه‌ریكردنیان نییه چونكه له‌رووی عه‌قڵیه‌وه ئیفلیجن‌و چاوه‌ڕوانی ئوێدیان لێناكرێت.
هاوڵاتی: ئه‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه چیت پێده‌ڵێت؟ به‌تایبه‌ت كه ئه‌مڕۆ ئه‌و گوتاره ته‌قلیدییه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرا به‌سه‌رچووه، به‌سه‌رچووه به دوو مانا، یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ره‌هه‌ندێكی تا راده‌یه‌كی زۆر شۆڤێنیانه‌و خود موقه‌ده‌س تێیدا زاڵه، دووه‌م: ئێستا‌و له‌ژێر سایه‌ی گڵۆباڵ‌و كرانه‌وه‌ی سنوره‌كان‌و به‌هێزوبوونی به‌رده‌وامی ماس كۆمه‌نیكه‌یشندا به‌هایه‌ك بۆ مانای ته‌قلیدیی نه‌ته‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه. هاوكات له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ كۆی نه‌ته‌وه‌كان‌و به‌تایبه‌تی بۆ كورد (كه له‌سه‌رده‌مێكدا قه‌واره‌ی سیاسی دروستكردوه) كه چه‌ندێك نه‌ته‌وه‌و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ره‌هه‌نده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گرنگن، زیاتر له‌وه‌ش جه‌ختكردنه‌وه‌و تۆخكردنه‌وه‌ی به‌ها دیموكراسییه‌كان‌و نه‌سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر … گرنگن بۆ ده‌وڵه‌تی نوێ‌و خزمه‌ت به مانه‌وه‌و به‌ره‌وپێشچوونیشی ده‌كات، به‌مانایه‌كی دی ئایا ئه‌وه دیموكراسیه‌ت‌و ده‌وڵه‌تی هاوڵاتی‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نییه كه وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا(فره نه‌ته‌وه‌و فره‌ئاین)ی كردووه به نه‌ته‌وه‌یه‌كی نوێی به‌هێز؟ به‌تایبه‌ت كه تاكی هه‌موو نه‌ته‌وه ته‌قلیدییه‌ه‌كانی ناوی زیاتر له‌وه‌ی ئینتیمایان بۆ نه‌ته‌وه ته‌قلیدییه‌كه‌ی خۆیان هه‌بێـت، ئینتیمایان بۆ (ی‌و ئێس ئه‌ی) هه‌یه. له‌ژێر رۆشنایی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌گه‌ر كوردێك بیر له‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بكاته‌وه پێویسته بیر له‌چ جۆره ده‌وڵه‌تێك بكاته‌وه؟
ئه‌ڤین عزیز: ئه‌و ناونیشانه زۆر شت ده‌ڵێ، من لام وانیه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌و راده‌یه لاواز بووبێ كه به‌رێزتان باسی ده‌كه‌ن، هه‌ر چه‌ند ئه‌مرۆ زیاتر له جاران خه‌ڵك سنوره‌كان تێده‌په‌رێنی بریاری ژیان له دووری وه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌دات به‌ڵام هێشتا ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵگری ناسنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ی خۆیانن. گه‌ر ئیمه له روانگه‌یه‌كی گلۆباله‌وه بۆ پرستی نه‌ته‌وه‌ی بروانین ئه‌وا زوو به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین كه هێشتا ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بریار ده‌ره له‌سه‌ر پرسه‌كانی گلۆبالێسێرین. گڵوبالیسێرین له چوار پرسی سه‌ره‌كیدا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌وانیش گلوبالیسێرینی سیاسی، ئابووری، كه‌لتووری و ژینگه‌یه. زۆرێك له لێكۆڵه‌ره‌وانی گلۆبالیسێرین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سیاسه‌ت مرددوه و ئه‌وه‌ی دنیای داگیر ده‌كات پرسی گڵوبالسێرینی ئابورییه كه گرنگترین پرسه، به‌ڵام به پێی بۆچوونه‌كانی هۆكان تۆرنHåkan Thörn ( كه دووسێنته له‌سۆسیۆلۆگیداdoceni I sociologi) ده‌ڵێ پێویستمان به بریارێكی سیاسیه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌وه بۆ هه‌ر پرسێكی گلوبالی ئابوری. ئه‌و پێی وایه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ئێستا پرسی گلوباڵی ئابووری كۆنترۆل كردووه سیاسه‌تی لیبرالانه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ووڵاته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیایه كه له رێی كاره بازرگانیه‌كانیان و هه‌روه‌ها بانقه مه‌ركه‌زیه‌كانی خۆیانه‌وه پله‌و پایه‌ی خۆیان له سیسته‌می گلوبالیسێریندا جیهاندا دیاری ده‌كه‌ن. ره‌نگه هه‌ندێ پێیان وابێ كه گلوبالیسێرین له گرنگی یه‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وهnational stat كه‌م ده‌كاته‌وه و ته‌نانه‌ت ره‌نگه له‌ناویشی ببات، وه به‌م شێوه‌یه گلوبالیسێرین و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ده‌كه‌نه دوو جووته‌وانه‌ی دژ به‌یه‌ك به‌ڵام تۆرن پێی وایه ئه‌مه ته‌نها ئه‌فسانه‌یه‌كی دروست كراوه كه گلوبالیسێرین له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوێه‌تی، وه لایه‌نگرانی ئه‌م باوه‌ره ئه‌و راستیه حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه به دام و ده‌زگاكانیه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی گلوبالیسێرین. یه‌كێ له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره پرپاگه‌ندانه‌ی كه گوایه گلوبالیسێرین ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه لاواز ده‌كات ئه‌و روانگه‌یه‌ی ئێرۆسه‌نته‌ریزمهeurocenterism مانای ئه‌و ولاتانه‌ی كه له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادان كه ئه‌مه‌ش زۆر ناعه‌داله‌تی گشتی به‌دوای خۆیدا هێناوه به‌وه‌ی كه ووڵاته ئه‌وروپیه‌كان وڵاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كی كه‌ڵك ئاوه‌ژوو بۆ مه‌رامی به‌رهه‌م هێنانی خۆیان به‌كار ده‌هێنن . زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا بواری به‌رهه‌م هێنانی خۆیان له‌و وڵاتانه‌دا ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت ئاسیا كه بواری به‌رهه‌م هێنان تیایدا هه‌رزانه وه‌ك كرێی كار و دانی زه‌ریبه‌ی كه‌م. هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا بوو به‌رنامه‌یه‌كم بینی سه‌باره‌ت به هه‌ندێ كۆمپانیای ئه‌وروپی كه كار له بواری به‌رهه‌م هێنانی جل و به‌رگدا ده‌كه‌ن له وڵاته‌كانی ئاسیا وه‌ك هیندستان و پاكستان و چین و هه‌ندی وڵاتانی تریش كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كار له‌ناو ئه‌وروپادا قه‌ده‌غه‌یه به‌ڵام له‌وێ زۆر ئاساییه كه ئه‌مه بۆته هۆی مردنی زۆری خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌و ماده ژه‌هراویانه‌ی سودی لێ وه‌رده‌گرن بۆ ره‌نگ كردنی قوماشه‌كان. ئاماده‌كاری به‌رنامه‌كه به یه‌ك رسته كۆتای به‌به‌رنامه‌كه‌ی هێنا كه زۆر ترسێنه‌ر بوو ووتی” هه‌ر پانتۆڵێ كه ئێمه‌ی ئه‌وروپی له پێی ده‌كه‌ین قوربانیه‌كی گیانی له‌وێ ده‌وێ” ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ناعه‌داله‌تیه گه‌وره‌یه‌ی كه گلوبالیسێرین له‌گه‌ل خۆیدا هێناویه‌تی. كه ئه‌وروپا دیوارێكی دروست كردوه بۆ خۆ جیاكردنه‌وه‌ی له خه‌ڵكانی وڵاتانی دی ئه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستێ به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كانی ئه‌و ووڵاته هه‌ژارانه ئیستغلال ده‌كا بۆ مه‌رامی خۆی.
هه‌روه‌ها بۆنمونه گه‌ر سه‌یری مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی كۆچه‌ر له ئه‌وروپادا، ده‌بینن هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌ورپا هه‌لومه‌رجی مافی په‌نابه‌ری به پێی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه داده‌نێن. لێره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هێشتا خه‌ڵك ئینتیمای بۆ نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه هه‌یه له‌ناو ئه‌روپاشدا. ئه‌و وڵاته ئه‌وروپیانه‌ی كه زۆرترین خه‌ڵكی سه‌ر به نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی لێیه مه‌سه‌له‌ی راسیزم تیایدا به‌هێز تره، چونكه بوونی ئه‌و هه‌موو بێگانه‌یه به هه‌ره‌شه لێكده‌درێته‌وه بۆ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ندێ له‌و وڵاتانه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ هه‌ندێ پرسی گلۆبال بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌گه‌رێنه‌وه، سه‌یری مه‌سه‌له‌ی دراوی هاوبه‌شی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه، سوید گه‌ر چی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه به‌ڵام بوونی ئه‌و دراوه‌ی به بریاری سیاسی له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا ره‌ت كرده‌وه و دراوی خۆماڵی خۆی هێشته‌وه. له‌سه‌ر ئه‌مه هیچ سزایاكی یاسایی نه‌درا له لایان دادگای یه‌كێتی ئه‌وروپاوه. هه‌روه‌ها من لام وایه مه‌سه‌له‌ی پێك هاته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له پێكهاته‌ی سه‌رتاپای ووڵاته‌كانی ئه‌روپا و هه‌ندێ له وڵاتانی دیكه‌ی جیهان جیاوازه، چونكه ئه‌و وڵاته له بنه‌ره‌تدا له لایه‌ن په‌نابه‌ره‌وه دروست بووه، ئه‌مریكی ئه‌سڵ بوونی نیه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دوالیزمی ئێمه( ئه‌مریكیه‌كان) و ئێوه( په‌نابه‌ره‌كان) بوونی نیه، به‌م شیوه‌یه نیشتیمان ده‌بیته هی هه‌مووان. بۆیه‌ش دواجار هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه له‌وێ ده‌ژین ئینتمایان بۆ هه‌موو ئه‌مریكا ده‌بێ هاڵاواردنی ره‌گه‌زی دروست نابێ.
له لایه‌كی تریشه‌وه توێژه‌ری بوواری سیاسی James Rosenaus باس له دوو دنیای سیاسه‌ت ده‌كا كه یه‌كێكیان ده‌وڵه‌ت تیایدا سه‌نته‌ره به دنیای ” ده‌وڵه‌تی سه‌نته‌ر” كه له ١٩٢ وڵاتی دنیا پێك دی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتێكی سترۆكتوری تیایدا هه‌یه و ئه‌وی تریان مولتی سه‌نته‌ره( وه‌ك رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان UN, NGO, ) كه‌ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتێكی ستروكتوری نیه تیایدا بۆ نمونهun یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه نوێنه‌ری هه‌ر یه‌ك له ده‌وله‌ته‌كانی تێدایه به‌ڵام سیاسه‌تی هیچ كام له‌م ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌ی تیا پراكتیسێرا ناكرێ و خۆی به‌رنامه‌ی كار‌و سیاسه‌تی خۆی دیاری ده‌كات ململانێی نێوان ئه‌م دوودنیایه‌ی سیاسه‌ت پرۆسه‌ی گلوبالیسێرین به‌رفراوان ده‌كا.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو دنیایه‌ی سیاسه‌ت به‌رده‌وام له كێشه‌دان له‌گه‌ڵ یه‌ك، چوونكه “ده‌وڵه‌تی سه‌نته‌ر” دان به ده‌وڵه‌تدا ده‌نێ وه‌ك كایه‌یه‌كی سیاسی سه‌بجێكتی subject ئه‌كتیڤ به‌ڵام “مولتی سه‌نته‌ر” سیاسه‌ت به ئۆبجێكتی object ده‌بینێ. هه‌ندێ جار له هه‌ندێ مه‌سه‌له‌دا ده‌گونجێن له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌ڵام هه‌ندێ جار دژ به‌یه‌كن، كاتێك كێشه دروست ده‌بێ كه ئاكتۆره‌كانی “ده‌وڵه‌تی سه‌نته‌ر” كه لۆكاله و” مولتی سه‌نته‌ر” كه گلوباله دژ به‌یه‌ك بوه‌ستن تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه زۆر جار ئاكتۆره‌كانی مولتی سه‌نته‌ر هه‌ره‌شه له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه بنكه‌و باره‌گاكانیان له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌به‌نه ده‌ر كه ئه‌مه زۆر جار به لاوازی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه لێكده‌درێته‌وه به‌ڵام ناكاته ئه‌وه‌ی بڵێن كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه به‌ته‌واوی لاوازه.
بۆ مه‌سه‌له‌ی دیموكراتیش زۆرێك پێیان وایه دیموكراتی شتێكه په‌یوه‌ندی بنه‌ره‌تی به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه نه‌مێنێ ئه‌وا دیموكراتیش نامێنێ یان زۆر لاواز ده‌بێ. لاواز بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بۆته هۆی په‌یدابوونی زۆر كاری بازرگانی دژ به مرۆڤایه‌تی وه‌ك، بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كانی، بازرگانی به ئافره‌تان و منداڵان و هه‌روه‌ها بازرگانی به ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤ.
بۆ من دروست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بێ كه دام و ده‌زگای مه‌ده‌نی هه‌بێ، ئێمه ده‌بێ سنوره‌كانی نیشتیمانه‌كه‌ی خۆممانمان خۆش بووێ وه‌ك چۆن هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی دنیا خۆشیان ده‌وێ، ره‌نگه زۆرێك بڵین ئه‌مه سایكۆلۆژیه‌تی كه‌سه بێ نیشتیمانه‌كانه، به‌ڵام ئه‌وه راست نیه به‌رده‌وام هه‌ست به بونی نیشتیمان ده‌كه‌ین كاتێ كه‌خه‌ڵكانی ١٩٢ وڵاتانی تر ی جیهان له‌به‌ر ده‌ماندا بن خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه و ئاڵا و سوپا وسامانی سروشتی و زۆرشتی خۆیانن. به‌تراندراسل له وته‌یه‌كیدا ده‌ڵێ ” ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ست ده‌كات نیشتیمانی خۆی خۆشده‌وێ كه له‌به‌رامبه‌ر كه‌سێكی بێگانه‌دا بێ ” ئه‌مه راستیه‌كی تێدایه، بۆیه لام وایه بۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ت هه‌بێ چونكه گه‌ر له پایه ئه‌ساسیه‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه تێنه‌گه‌ی كه لۆكاڵه هه‌رگیزله پرنسیبه‌كانی ده‌وڵه‌تی گلوبال یان پرۆسه‌ی گلوبالیسێرین تێناگه‌ی، چونكه كورد ده‌بێ سیسته‌مێكی هه‌بی بۆ كۆكردنه‌وه و ریكخستنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته یاسایی و ته‌نفیزی و ته‌شریعیه‌كان و مێدیا و ته‌نانه‌ت كۆمۆنیكاخۆن ئه‌مانه بڕبڕه پشتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ن.
هاوڵاتی: ده‌وڵه‌ت وه‌ك فه‌زایه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه: هه‌ر به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێستا‌و دۆخی هه‌نووكه‌ی كوردستان، دۆخێك كه زه‌قترین شت تێیدا جۆرێكه له‌په‌رته‌وازه‌یی، به‌جۆرێك هه‌ریه‌ك بۆ خۆی ئه‌م هه‌رێمه به‌لایه‌كدا راده‌كێشێت‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت بۆ كوێی ده‌بات، واته ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزیسیۆن‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و میدیای ئه‌هلی… هه‌موویان كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاماده‌گی نییه، چوارچێوه‌یه‌كه كه هه‌مووان تێیدا كۆببنه‌وه‌و خۆشیان‌و یه‌كتریش ببینن، چوارچێوه‌یه‌ك كه هه‌مووان پێناسه بكات‌و هه‌مووان پێناسه‌ی بكه‌ن؟ له‌ژێر رۆشنایی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئایا(نه‌ته‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت) ناتوانێت ببێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌و هه‌وڵه جۆراوجۆره‌كانی یه‌كبخات‌و ئه‌نجامێك به‌ده‌سته‌وه بدات؟
ئه‌ڤین عه‌زیز: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی ئێمه له ئاستی حكومرانیدا زیاترله دیوه‌خان ده‌چێ، به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێ پیره‌مێردی سه‌ر به گروپی سه‌وزو زه‌رد له‌م دیوه‌خانه‌دا دانیشتوون و كاسبی خۆیان ده‌كه‌ن، قسه كردن له سه‌ر چۆنیه‌تی به دامه‌زراوه بوون ئه‌سته‌مده‌كا، چونكه ئێمه هه‌یكه‌لی دامه‌زراوه حكومیه‌كه‌مان نابینین تا بڵێن پێویسته له‌و به‌شه‌یدا گۆرانكاری به‌و شیوه‌یه بكرێ، له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه سه‌یری بكه‌ی له دیوه‌خانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و به‌رزانی زیاتر نیه دوای ٢٠ ساڵ هه‌ر له جێگه‌ی خۆمان‌داین و جگه له هه‌لكه‌ندنه‌وه‌و دروست كردنی شه قامه‌كانو باڵا خانه به‌رزه‌كان كه ئه‌ویش كاری بازرگانی مه‌سوله‌كانه هیچی ترمان نه‌بینی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان، من تۆشی شۆك بووم كه ژنه مه‌سولی خه‌سته‌خانه‌ی ته‌یبه‌تی له عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن هه‌بێ و خه‌ڵكی كوردی هه‌ژار به چه‌ندین ده‌فته‌ر دۆلار بۆ چاره‌سه‌ر بچنه ئه‌وێ به‌ڵام خه‌سته‌خانه‌ی ٤٠٠ قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كه پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه هێشتا ته‌واو نه‌بێ ئه‌مه ئه‌وپه‌ری بێده‌ربه‌ستی ئه‌م به‌رپرسانه‌ی نیشتمان ده‌رده‌خا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ دانپێدانان به ده‌وڵه‌ت یه‌ك سیسته‌مه كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی تێدا رێكبخرێ، وه ئه‌و حیزبانه‌ی كه له رێیی ده‌نگده‌رانه‌وه دێنه ناو ئه‌م سیسته‌مه‌وه ، به‌پێ به‌رنامه‌ی حزبی خۆیان و خزمه‌ت به هاوڵاتیان ده‌كه‌ن و سیسته‌مه‌كه سیاسیه‌كه فۆمولێراده‌كه‌نه‌وه. بۆ نمونه له سوید كاتێ بلۆكی لیبراڵ یان چه‌پ دێته سه‌ر كار به پێی ئایدۆلۆژیای حزبه‌كه‌یان گۆرانكاری له سیسته‌مه‌كه‌دا ده‌كه‌ن وه‌ك په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، دیاری كردنی رێژه‌ی زه‌ریبه و ده‌ركردنی هه‌ندێ یاسای تایبه‌ت. شتێكی زۆر خه‌ته‌ر كه ئه‌مرۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی ده‌یكه‌ن هه‌راج كردنی ئه‌و سامانه سروشتیانه‌ی ووڵاته كه من لام وایه گه‌ر ئه‌مه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه نه‌وه‌ستێنرێ ئه‌وا نه‌وه‌كانمان رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی ده‌كاته‌وه. به‌تایبه‌ت دوای ئیعترافه‌كه‌ی ئاشتی هه‌ورامی له په‌رله‌مانی كوردستان كه پاره‌ی سامانه‌سروشتیه‌كان ده‌چێته كۆنتیه‌ك كه له ژێرده‌ستی نێچرڤان به‌رزانیدایه ، نه‌رویج یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی كه له نه‌وتدا ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ڵام هه‌رگیز نه‌وتی ده‌رناهێنێ پاشه‌كه‌وتی ده‌كات بۆ نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی و له‌بری ئه‌وه نه‌وت ده‌كرێ چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان هه‌یه له نه‌رویج دڵسۆزن بۆ نیشتیمان و گه‌له‌كه‌یان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتدارانی لای ئێمه نین دڵیان به نیشتیمان نه‌سوتێ و تاڵانی ده‌كه‌ن. خه‌ڵك هه‌بووه لێره‌وه كۆمپانیای ئه‌وروپی بردۆته‌وه بۆ به دامه‌زراوه كردن له كوردستان به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له‌وێ ره‌ت ده‌كرێنه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه گرانه، كه ئیشه‌كانی ئه‌مان گرنتی هه‌یه و له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا باوه‌ر پێكراوه، له كاتێكدا گه‌ر بچوكترین هه‌ڵه‌ش له ئیشه‌كانیاندا هه‌بێ ده‌توانی روبه‌رووی دادگای نێوده‌وڵه‌تیان بكه‌یته‌وه چونكه ئه‌مانه ئه‌م كۆمپانیانه رێجیسته‌ر كراون و فێڵ و ته‌ڵه‌كه له كاریاندا نیه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت ئه‌م ئه‌ركانه به كۆمپانیای ئێرانی و توركی ده‌دا چونكه له‌گه‌ڵ جۆری ئه‌م كۆمپانیانه‌دا فێڵ و ته‌ڵه‌كه ده‌كرێ پاره‌ی پرۆژه‌كان ئاسان له نێوانیاندا به‌ش وریش ده‌كرێ، ئێوه ده‌زانن تا ئێستا چه‌ندین كۆمپانیای ئێرانی و توركی پاره‌ی پرۆژه‌یان بردوه و بێ سه‌روشوێنن حكومه‌تیش نه‌یتوانیوه بشزانێ كێن.
هاوڵاتی: هۆكاری دروستنه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان: دروستنه‌كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان زۆرجار له‌لایه‌ن توێژه‌رانه‌وه بۆ هۆكاری بابه‌تی گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ناشێت بڵێین هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، كورد پیاوی ده‌وڵه‌تی نه‌بووه(له‌وانه‌یه 20 ساڵه‌ی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م راستییه زیاتر بسه‌لمێنێت)، واته چه‌ندێك هۆكاره‌كه بابه‌تی بووه زۆر زیاتر له‌وه زاتی بووه. به‌م پێیه ئایا ئێمه به‌ر له دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له‌جوگرافیای خاكدا، پێویستیمان به دروستكردنی ده‌وڵه‌ت نییه له جوگرافیای ناخی تاك به‌تاكی كوردستاندا؟ له‌م روه‌وه كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان‌و وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و قسه له‌سه‌ركردنێكی جدی‌و هه‌نووكه‌ییانه چه‌ندێك خزمه‌ت به‌و دۆزه ده‌كات، به‌تایبه‌ت كه ئێستا به‌هه‌ر هۆكارێ بێت مرۆڤی كورد ئه‌و خه‌ونه به‌دوور ده‌زانێت؟
ئه‌ڤین عه‌زیز: من پرسی دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ لاوازی ئیراده‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی ده‌گێرمه‌وه، له زانستی ده‌رونزانی كۆمه‌ڵایرتیدا چه‌مكێكمان هه‌یه كه به خۆئیفلیج self handicaping كردن ناوی ده‌به‌ن، خۆئیفلیج كردن به‌مانای جه‌سته‌یی نایه‌ت به‌ڵكو به‌مانای فكری یان عاقڵی دێت ، بۆ نمونه سه‌ركردایه‌تی كوردی هه‌ڵگری دروشمی ” مافی چاره‌ی خۆنوسین” بوو كه دوای روخاندنی رژێمی به‌عس له ئێراقدا ساڵی ٢٠٠٣ بارودۆخێكی زۆر له‌بار بوو بۆ ئه‌م مافی چاره‌ی خۆنوسینه، به‌ڵام كاتێ سه‌ركردایه‌تی كوردی پاشه‌كشه‌ی له‌م داوا ره‌وایه‌ی گه‌لی كورد كرد بۆ پاره و پۆستی ته‌شریفاتی، هه‌ر له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی خۆیانه‌وه ده‌ستیان كرد به فرۆشتنی پاساو به خه‌ڵكی كوردستان به بیانووی ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج ناله‌باره له‌لایه‌ن ووڵاتانی ئه‌قلیمیه‌وه ناكرێ ئێمه خۆمان له ئێراق جیا بكه‌ینه‌وه، دار‌و به‌ردی كوردستان بوو به مانشێتی “یه‌كێتی خاكی ئیراق” ته‌نرا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كوردی هه‌ر ئه‌و كات بریاری جیابوونه‌وه‌ی بدایه من لام وانیه كۆره‌و و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دوباره بوونایه‌وه چونكه مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت له‌م ناوچانه‌دا گۆرانكاری به‌رسه‌دا هاتبوو. به‌تایبه‌ت كاتێ بریمه‌ر بیره‌وه‌ریه‌كانی خۆی بڵاو كرده‌وه به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت كه سه‌ركردایاتی سیاسی كوردی پاره و پۆست نه‌بێ هیچی تریان نه‌ویستبوو. كه‌واته ئه‌م كه‌سانه مافی رێبه‌ریكردنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردیان نابێ چونكه له رووی عه‌قڵه‌وه ئیفلیجن. مه‌سه‌له‌ی خۆ ئیفلیج كردن له‌ناو هه‌موو كورددا بۆته دیارده‌یه‌كی به‌ربڵاو بۆ هه‌م له ئاستی سیاسی و هه‌م ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكیش، مه‌سه‌له‌ی جێبه‌چێ نه‌كردنی ماده‌ی ١٤٠ یش ده‌چێته خانه‌ی خۆ ئیفلیج كردنه‌وه هه‌وڵی جێبه‌چیكردنی ناده‌ن له‌به‌ر سودی تایبه‌تی خۆیان به‌ڵام پاشان هه‌لومه‌رجی ناله‌بارمان پێ ده‌فرۆشن، به‌هه‌مان شێوه خۆیان له ئه‌ركه بنه‌ره‌تیه‌كه ده‌دزنه‌وه و به پاساوی بێ‌مانا پینه‌ی ده‌كه‌ن، شتێكی تریش به‌ره‌و پێشنه‌چوونی مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت له كۆمه‌ڵی كوردیدا ئه‌م مه‌سه‌له‌ی خۆ ئیفلیج كردنه‌یه، دنیایه‌ك رێكخراومان هه‌یه به‌ڵام كه لێیان ده‌پرسی بۆ بارودۆخی ئافره‌ت له جێی خۆیه‌تی سه‌ره‌رای بوونی ئێوه ئه‌وان یه‌كسه‌ر به پاساوی ئه‌وه‌ی كه واقعی كۆمه‌لگه رێگره خۆیان له ئه‌ركه سه‌ره‌كیه‌كه ده‌دزنه‌وه ، گه‌ر وابێ كه‌واته بوونیان سودی نیه، كه من لام وایه ده‌بێ ئێمه هۆشیار بین و تاكی كوردی له‌م مه‌سه‌له‌ی خۆ ئیفلیج كردنه به‌ئاگا بكه‌ین، هیچ شتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی مرۆڤ دا نیه به‌مه‌رجی تواناكانی بخاته گه‌ر.
*نوسه‌ر و رۆژنامه نوس به‌كه‌لۆریۆس له جه‌نده‌ر ئێستا.. خوێندكاری ماسته‌ره له‌بواری ره‌فتارناسی المشاهدات: 172 التعليقات
(0)
|